مەحمود محەمەد: یەکێتی و پارتی لەسەر زۆر بابەت رێککەوتوون

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو بارودۆخەی رووی لە ناوچەکە کردووە پێویستی بە هەڵوێستەیەکی جددی هەیە و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی دەخاتە ئەستۆی هەموو لایەنەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند “هەوڵدەدەن هەموو ئاستنەگەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکنەهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لاببەن، هەروەها تاوەکو ئێستا لایەنەکانی تر هەڵوێستێکی روونیان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت نیشان نەداوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوور لە چاوی میدیاکان هەبووە و لەمەودواش کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن، ئەم هەنگاوانەش بەستراوەتەوە بە رەوتی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان”.

ئەوەشی خستەڕوو ” پێشبینی دەکەن دوای گەڕانەوەی عەلی زەیدی لە ئەمەریکا بابەتی تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عیراق تەواو بکرێت، سەبارەت بە چەکداماڵینی گرووپەکانیش دەبێت پشتیوانی لە جێبەجێکردنی دەستوور بکەن و دیاریکردووە کە چەک لە دەستی چ هێز و لایەنێکدابێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان