سێنتكۆم: ئێران ته‌نها چوار مووشه‌كى ئاراسته‌ى بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرد

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى بڵاویکردەوە، ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی بنکەکانی ئەمه‌ریکا کردووە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆربەیان خراونه‌ته‌خواره‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێراندا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانگەیاندن بە بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکەدا نەبووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بانگه‌شه‌ى سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21 هێرشی بۆ سەر بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە ئەنجامداوە، بە تەواوی درۆیە.

لای خۆیەوە سایتى ئەکسیۆسى ئه‌مه‌ریكى لە زاری بەرپرسێکی ئەمه‌ریکییەوە رایگەیاندووە، ئێران لانیکەم چوار مووشەکی بالیستی و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە بەحرەین و کوەیت و ئوردن هەڵداوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) پێشتر رایگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە کاتژمێر 5:00ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی رۆژهەڵات، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا، دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی “هێرشی بەرگری لە خۆ، ئۆپەراسیۆنەکە کاردانەوەیەکی رێژەیی بوو بۆ دەستدرێژییە بێ ئیستفزازیەکانی ئێران، بە تایبەتی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ئاپاچی سوپای ئەمه‌ریکا لە کاتی دەوریەیەکدا بەسەر گەرووی هورمزدا.

بە خێرایی ڕاپۆرتەکانی لایەنی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و تەقینەوەکانیان لە چەند شوێنێک کە روویان لە گەرووەکە کردبوو باسیان کرد و بەم شێوەیە وەڵامی ئەمه‌ریکایان خستەڕوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان