مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر جێگیرکردنی داواکاریی گرێبەستەکان بۆ بە هەمیشەییکردنیان لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2027دا دەربڕیوە.
محەمەد حسێن ئەبولعیس، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی ئەلسەباحی راگەیاندووە ” فالح ساری، وەزیری دارایی، رەزامەندیی لەسەر جێگیرکردنی گرێبەستەکان لەناو بودجەدا دەربڕیوە و تێچووی تەرخانکراوی داراییان چارەسەرکراوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست لەناو وەزارەت و فەرمانگە جیاوازەکان لە پارێزگاکان لە ئەرکدان و چاوەڕێن بکرێن بە هەمیشەیی و لە هەمانکاتیشدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستیش لە هەرێمی کوردستان داوا دەکەن هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق لە بڕیارەکە سوودمەند ببن.
ب ح