هۆكاری دواكەوتنی مووچە تەكنیكییە و هیچ مووچەیەك نافەوتێت

مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانێكی راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە رێكارە تەكنیكییەكانەوە هەیە و پارەی هەموو مووچەكانی ئەم ساڵیش بۆ هەرێم دابین دەكرێت.

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند” دواكەوتنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە هەندێك رێكاری تەنكنیكی و رێكخستنی و كارگێڕییەوە هەیە كە تایبەتن بە میكانیزمی خەرجكردن و بەڕێوەبردنی بابەتە داراییەكان نەك كێشەی سیاسی و نەبوونی نەختینە لە بانكەكاندا”.

وتیشی” خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، بەڵام رەنگە هەندێكجار بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە لە كاتی ئاسایی خۆی دوا بكەوێت كە ئەوەش نابێتە گرفتی گەورە و قابیلی چارەسەرە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كارە لەپێشینەكانی حكومەتە و دەیانەوێت پێش هەموو شتێك مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە دابەش بكەن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان