مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سهڵاحهدین محەمەد جەختیان لە هەماهەنگی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی لە چوارچێوەی زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامی هەوڵی ئاشتیخوازانەی یەکێتی کردەوە و رایگەیاند ” لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ حزب و لایەنەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر و هەرێمی کوردستان و عیراق نەبنە بەشێک لە ململانێکان”.
ب ح