مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، هەم دەجەنگن و هەم دانووستان دەکەن، لە کاتی پێویستدا بە هەموو توانایانەوە رووبەڕووی دوژمن دەبنەوە و لە هەر دەرفەتێکدا ئاستی ئامادەیی سەربازیی خۆیان بەرزدەکەنەوە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند ” هەر کاتێک لە مەیداندا سەرکەوتنی سەربازییان تۆمار کرد، پێویستە ئەو سەرکەوتنە لە بواری سیاسیدا بچەسپێنن و بیکەنە بەڵگەیەک بۆ شکستی دوژمن، تا ئەو دەستکەوتانە مسۆگەر بکەن کە بۆ بەهێزکردنی وڵاتەکەیان پێویستە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەکارهێنانی هاوتەریبی ئەم دوو بژاردەیە بە واتای چوونەناو جەنگێکی بێ کۆتایی یان دانووستانێکی هەمیشەیی نییە، بەڵکوو مەبەست لێی ئەوەیە تا ئاستی بێچارەکردنی دوژمن بەردەوام بن|.
ب ح