مهودا میدیا-
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمهریکی، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026 له راپۆرتێكدا باسى لهوهكردووه، ئێران سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی بالیستی بە درێژایی سنوورە رۆژئاواییەکانی لەگەڵ عیراق جێگیر کردووە، بە شێوەیەک کە بەس بێت بۆ ئامانجکردنی ئیسرائیل.
ڕۆژنامەکە لە زاری سێ سهرچاوهى ناو سوپای پاسداران و بەرپرسانی باڵاوە ئاماژەی بەوە کردووە “ئئێران لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکات کە هێرشی سەربازیی ئەمهریکا حەتمی و نزیکە، تەنانەت لە کاتێکدا کە هەردوولا لە گفتوگۆی دیپلۆماسی و دانوستان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامن”.
ههروهها “ئێران دۆخی ئامادەباشی تەواوی لە ناو هەموو هێزە چەکدارەکانیدا راگەیاندووە و خۆی بۆ بەرگرییەکی سەخت ئامادە دەکات”.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە “لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕدا، یەکەکانی هێزی تایبەتی پۆلیس، ئەندامانی هەواڵگریی و کەتیبەکانی سەر بە بەسیجی سوپای پاسداران لە شەقامەکانی شارە گەورەکاندا بڵاوەیان پێ دەکرێت، ئەم هێزانە خاڵی پشکنین دادەنێن بۆ رێگریکردن لە ئاڵۆزیی ناوخۆیی و گەڕان بەدوای ئەو سیخوڕانەی کە پەیوەندییان بە دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکانەوە هەیە”.
ع