نرخى دۆلار هاڕه‌ى كرد

مه‌ودا میدیا-

دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراق دابه‌زینى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌قور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراق به‌راورد به‌ هه‌فته‌ى رابردوو دابه‌زینى تۆماركرد”.

وتیشى “100 دۆلار بۆ 157 هه‌زار و 500 دینار دابه‌زینى كرد، ئه‌وه‌ش دواى دڵنیاییه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندیی عیراق كه‌ رۆژى رابردوو بڵاویكرده‌وه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار رۆژى رابردوو تا 160 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان