یەکێتی پڕۆژەیەکی ئاو بۆ خانەقین جێبەجێ دەکات

مەودا میدیا-

لێپرسراوی مەڵبەندی هەشتی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد لەسەر ئەرکی مەکتەبی ئیدارەو دارایی گشتیی و کاک شێخ ئەحمەد ، ئاودێری گەرمیان پرۆژەی ئاوی باڵەجۆ فراوان دەکرێت.

کاروان یاروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی هەشتی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “سەرچاوەکەی پاک دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئاوی پێویست بگات بە خانەقین و بڕی ئاوی هاتوو بۆ شارەکە دوو هێندە بکرێتەوەو لەم هاوینەدا کيشەی ئاو چارەسەربکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشتر لە دوو هەفتەی رابردوودا و لەسەر داوای مەڵبەندی هەشتی خانەقینی یەکێتی و بە بڕیاری سەرپەرەشتیاریی ئیدارەی گەرمیان ئاوی باڵەجۆ کرایەوە و گەیشتە خانەقین، ئامانج لەم کارەش گەیاندنی ئاوی پێویستە بە سنووری خانەقین و سودمەندبوونی جوتیارانی ئەو سنوورەیە لە ئاوی باڵەجۆ”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان