مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران چوار كه‌شتیی له گه‌رووى هورمز راگرت كه به‌نیازبوون گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕێنن، راشیگه‌یاند، هیچ كه‌شتییه‌ك بۆى نییه گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕێنێت.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر چوار کەشتی، بە نایاسایی و پشتیوانیی ئەمه‌ریکی و بە کوژاندنەوەی سیستەمی کەشتیوانییان و پشتگوێ خستنی هۆشدارییەکانی بنکەی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورموزی سوپای پاسداران، به‌نیازبوون گەرووی هورمز لە رێگەی رێڕەوێکی ناپارێزراوەوە تێپه‌ڕێنن”.
باس له‌وه‌شكراوه “دوو کەشتییان لە شوێنی خۆیان وەستان و دوو کەشتیەکەی تر بڕیاریان دا بەردەوام نەبن لە گەشتەکەیان و گەڕانەوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەم هێزەدایە، تاکە رێگای تێپەڕبوونی سەلامەت دەستنیشان کراوە و راگەیەندراوە و وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، یەک دڵۆپ نەوت، گاز، یان پێوانەی کیمیایی بەبێ هەماهەنگی و مۆڵەت بە گەرووی هورمزدا تێناپەڕێت”.
ع