مه‌ودا میدیا-
بەرپرسانی باڵای سەربازی لە ئەمه‌ریکا خەریکی تاوتوێکردنی پلانێکی ستراتیژین بۆ جێگیرکردنی لیوایەکی شەڕکەر لە فیرقەی 82ـی ئاسمانی، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی ئێران کە ئامانجی سەرەکی لێی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی “خارگ”ە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ى ئه‌مه‌ریكى کە پشتی بە سەرچاوە بەرگرییەکان بەستووە، ئەم هێزە پێکهاتووە لە سێ هەزار سەربازی “هێزی بەرپەرچدانەوەی دەستبەجێ” کە تایبەتمەندن بەوەی دەتوانن لە ماوەی کەمتر لە 18 کاتژمێردا لە هەر شوێنێکی جیهان جێگیر بکرێن.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان “ئەرکی سەرەکیی ئەم هێزانە کۆنترۆڵکردنی دورگەی خارگی ئێران دەبێت، کە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە و دەمارێکی سەرەکی ئابووریی تاران پێکدەهێنێت”.
به‌پێى ئه‌و میدیایه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌شى له‌به‌رده‌ستدایه كه هێزێكى تایبه‌ت له رێگه‌ى په‌ڕه‌شوته‌وه ره‌وانه‌ى دورگه‌ى خارگ بگات، به‌ڵام تا ئێستا تاوتوێ نه‌كراوه.
ع