مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد خۆشحاڵە بە راگەیاندنی دەستەبکاربوونی سیستەمی نوێی دیجیتاڵی لە هۆبەی فرۆشیاری وزەی گەرمیان، دەربەندیخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق کە نزیکەی 280 هەزار هاوبەش سوودی لێدەبینن.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند “ئەم سیستمە نوێیە لە هۆبەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخرێت و سوودی دەبێت لە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و پڕۆسەی پسووڵەکردن و پارەدان لە رێگەی سەکۆی پارەدانی دیجتاڵی ئی-پسووڵە بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە پێشووتر هەمان سیستەم لە هۆبەکانی فرۆشیاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، راپەڕین، سۆران، کۆیە و خەبات جێبەجێکرا و رەنگدانەوەی چاکسازییەکانی پڕۆژەی رووناکییە”.
ب ح