مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێکی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ئەگەر کۆتایی بە پاشماوەی ئێران بهێنین چی روودەدات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “”باشترە بەرپرسیارێتیی پاراستنی گەرووی هورمز بۆ ئەو وڵاتانە جێبهێڵین خۆیان بەکاریدەهێنن، لەبەرئەوەی واشنتۆن پێویستمان پێی نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گرتنەبەری ئەم هەنگاوە وادەکات بەشێک لە هاوپەیمانە بێهەڵوێستەکانیان بە خێرایی بێنە سەر خەت و بەرپرسیارێتی پاراستنی گەرووەکە بگرنە ئەستۆ”.
ب ح