مەودا میدیا-
شەوی رابردوو پێش داخستنی بازاڕە دراییەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە 4,286 دۆلاردا جێگیر بوو و پێشبینیش دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر دابەزێت.
پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” تا دێت كاتی كۆبوونەوەی بانكی ناوەندی ئەمەریكا و راگەیاندنی كۆتایی رێژەی سوودی بانكی نزیكتر دەبێتەوە و ئەوەش فشاری زیاتری بۆ سەر نرخی زێڕ درووست كردووە”.
وتیشی “هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە بانكی ناوەندی رێژەی سوود بە بەرزی دەهێڵێتەوە، ئەوەش وایكردووە كە نرخی زێڕ لەم چەند هەفتەیەی دواییدا بەردەوام رووی لە دابەزین كردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد”هێشتنەوەی سوودی بانكی بە بەرزی لەلایەن بانكی ناوندیی ئەمەریكاوە، نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێنێت و لە بەرامبەریشدا بەهای دۆلار بەرز دەبێتەوە، بەڵام هەر بڕیارێكی تر بە پێچەوانەی ئەوەوە بێت، ئەوا نرخی زێڕ زۆر بەخێرایی بەرز دەكاتەوە و دوور نییە لە چەند رۆژێكدا چەند سەد دۆلاریك بچێتە سەرەوە، بەڵام ئەمەی دووەمیان گریمانەیەكی زۆر بێهێزە”.
ئ پ