مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكردهوه، كهسێكیان دهستگیركردوه له ناو پاس پارهى دزیوه.
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕێک پارەی لەناو پاسدا لەهاوڵاتییەک دزیبوو
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بڕی پێنج ملیۆن دیناری لەجانتای هاوڵاتییەکدا دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کەبڕی ( پێنج ملیۆن و شەست هەزار ) دیناری عێراقی لەجانتاکەیدا لەناو پاسدا لێیدزراوە کەویستوویەتی قەرزی کارەبای پێبداتەوە، بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر ئەوە بڕە پارە دزراوەدا کە تۆمەتبار لەپارکێک لەنزیک شوێنی نیشتەجێبونی خۆی شاردبویەوە.
تۆمەتبار (ک، س، ع لەدایکبووی ۱۹۹۹) لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٥۰) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ع