مهودا میدیا-
داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا بۆ دواخستنی لوتکەی پێشبینیکراو لەگەڵ شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی، لە کاتێکدایه گفتوگۆی بازرگانیی رێگەی خۆشکردبوو بۆ سەردانەکەی بۆ پەکین لە کۆتایی ئەم مانگەدا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردهوه “دواخستنى كۆبوونهوهكهى ترهمپ و شی رەنگدانەوەی کاریگەریی شەڕە لەگەڵ ئێران لەسەر ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمهریکا، چونکە پێشهاتە سەربازییەکان خۆیان بەسەر کارنامەی واشنتۆندا سەپاندووە و رەهەندێکی نوێی بۆ پرسە بازرگانییەکان زیادکردووە”.
ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە کە هەردوولا گفتوگۆی بازرگانییان لە پاریس کۆتایی پێهێنا، ئەمەش لەکاتێکدایە هەوڵەکان بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان بەتایبەت دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمهریکا ئەو باجانەی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر لەلایەن ترەمپەوە سەپێنرابوو.
بە وتەی شارەزایان، دواخستنەکە پاشەکشەیەکی گەورە پێکناهێنێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی زەبری داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان دەوەستێنێت، لە کاتێکدا کەناڵەکانی پەیوەندیکردن لە نێوان هەردوولادا به کراوەیی دەمێننەوە.
ژاو مینگهاو، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی فودان، ئاماژەی بەوەداوه “پەکین تامەزرۆی بەڕێوەچوونی لوتکەکەیە، بەڵام شەڕ لەگەڵ ئێران و بڕیاری دادگای ئەمهریکا سەبارەت بە باج، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە”.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی “چین دەیلی” دانوستانەکانی بە “بنیاتنەر” وەسف کرد، بەڵام هۆشداریی دا لەوەی هەر کارێکی تاکلایەنەی ئەمهریکا، وەک باج یان سنووردارکردنی بازرگانی، دەتوانێت سەقامگیری ئابووری نێوان هەردوو وڵات تێکبدات”.
ع