پڕۆژەی رووناکی جێی رەزامەندیی هاوڵاتییانە

مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد پڕۆژەی رووناکی سەرکەوتووانە تێچووی کارەبای بۆ زۆرینەی هاوڵاتییان کەمکردووەتەوە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند “لە 80%ی هاوڵاتییان کەمتر لە جاران پارەی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ هاوڵاتییەک راستەوخۆ کارەباکەی نابڕدرێت، بەڵکو 50 رۆژ دەرفەتی پێدەدرێت و سێ جار ئاگادار دەکرێتەوە لە نەدانی پارەی کارەبا”.

ئەوەشی خستەڕوو ” لە مانگی شووباتدا نزیکەی نیوەی هاوبەشانی پڕۆژەکە تەنیا بڕی 36 هەزار دینار پسوولەیان بۆ گەڕاوەتەوە، ئەمەش بەڵگەی گونجانی هاوڵاتییانە لەگەڵ سیستمە نوێیەکە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان