بارانبارین بەشێك لە هاوڵاتییانی گەرمیان بێئاو دەكات

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی هەفتەی رابردووەوە كە تەواوی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەشێك لە هاوڵاتییانی سنوری گەرمیان ماوەی چەند رۆژێكە ئاوی خواردنەوەیان بەسەردا دابەشنەكراوە.

سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی هەفتەی رابردوو و لێڵبوونی ئاوەوە، ماوەی چەند رۆژێكە دانیشتووانی ناحیەی باوەنور و چەند گوندێك ئاوی خواردنەوەیان بەسەردا دابەشنەكراوە”.

وتیشی” هۆكاری ئەو بێئاوییەش بۆ لێڵبوونی ئاوی رووباری سیروان دەگەڕێتەوە، چونكە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان رووبارەكەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”لە گەرمیان لەسەدا 80 ی ئاوی خواردنەوەی ماڵان سەرچاوەكەی ئاوی رووباری سیروانە و لەسەدا 20ـیشی پشت بە بیرەكان دەبەستێت، هەر لەبەر ئەوەشە كە پێدانی ئاوی ماڵان لە قەزای كەلاریش لە هەموو رۆژێكەوە بووە بە رۆژنارۆژێك”.

باسی لەوەشكرد”هەرچەندە ئێستا ئاوی رووباری سیروان زۆر لێڵبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە كەلار خەزانی گەورەی ئاو بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان درووستكراوە، بۆیە گرفتی ئاو لەم كاتانەدا زۆر بە كەمی درووست دەبێت”.
ئ پ
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان