مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار هۆشدارییەكی لەبارەی بەفیڕۆدانی ئاو لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت “هەركەس ئاو بەفیڕۆ بدات رووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردنی توند دەبێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە “هەر هاوڵاتییەك، چ لە ماڵان بێت یان لە شوێنە بازرگانییەكان، ببێتە هۆكاری بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێنی خواردنەوە، رووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردنی توند دەبێتەوە بە پێی رێنماییە یاساییەكان”.
دەشڵێت “هەر لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە، لەمەودوا وێنە و ڤیدۆی هەر حاڵەتێكی بەفیڕۆدانی ئاو لە پەڕەی فەرمی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكی بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاو دەكرێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار لە كۆتاییشدا داوای لە هاوڵاتییان كردووە “لەپێناوی دابینكردنی بەردەوامی ئاو بۆ هەمووان، هاوكار بن لە پاراستنی ئاودا، چونكە پاراستنی ئاوی خواردنەوە ئەركێكی نیشتمانی و یاساییە”.
ئ پ