مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، زاوایه‌ك له هه‌ولێر هێرشى كرده سه‌ر ماڵى خه‌زوورى و چه‌ند كه‌سێكى كرده قوربانی.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه “ئه‌و كه‌سه‌ى كه هێرشى كردوه‌ته‌سه‌ر ماڵى خه‌زورى، چه‌كى پێ بووه و ته‌قه‌ى كردوه و خه‌زورى و هاوسه‌رى خۆى برینداركردوه”.
هه‌روه‌ها له كاتى ته‌قه‌كردن خوشكى هاوسه‌رى كوشتوه.
به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵانى نزیك له رووداوه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى كردوه چه‌ند فیشه‌كێكى ته‌قاندوه و فیشه‌كى له ملى خوشكى هاوسه‌رى داوه.
له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو رووداوى هاوشێوه له هه‌ولێر روویداوه و به‌هۆیه‌وه زاوایه‌ك سێ كه‌سى ماڵى خه‌زورى خۆى كوشت.
ع