مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى مانگى ئادارى ئه‌مساڵ قه‌یرانى غاز له هه‌رێمى كوردستان دروستبوو، نانه‌واكان به هۆكارى گرانى غاز، نرخى نانیان گرانكرد و شه‌ش نان كرایه هه‌زار دینار.
دواى چوار مانگ و ئاسایی بوونه‌وه‌ى غاز و دابینكردنى غازى ماڵان بۆ نانه‌واكان، تا ئێستا نرخى نان ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه و نانه‌واكان شه‌ش نان به هه‌زار دینار ده‌فرۆشن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه نانه‌واكان وه‌ك رابردوو نرخى نان ئاسایی بكه‌نه‌وه یان ژماره‌ى نانه‌كان زیاتر بكه‌ن”.
نانه‌واكان به بیانوى غاز هه‌شت نانیان بۆ شه‌ش نان كه‌مكردنه‌وه و تا ئێستاش شه‌ش نان به هه‌زار دینار ده‌فرۆشن به هاوڵاتییان.
نرخى ئارد هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تیی و گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نه‌هاتووه، به‌ڵام نرحى نان له دواى گرانكردنى، سه‌ره‌ڕاى باشبوونى غاز و ههرزانبوونیشى، هێشتا ده‌ستكاریی نه‌كراوه‌ته‌وه.
له سنورى پارێزگاى سلێمانى سه‌رو هه‌زار نانه‌واخانه و سه‌مونخانه و فڕنى لێیه.
ع