بارینی نمەباران بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد ئەمشەو باران بەشێوازی نمە باران لە چەندن ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزایەکی بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینێ کەش ساماڵ دەبێت و ئاسمان خۆر و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمایش بەرزدەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 20 کلم کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاریی روودەدات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان