مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد سبەینێ لە ئەنجامی بەردەوامی و زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو ئەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزایەکی بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و لە هەندێک کات و شوێنیش هەورە بروسکە و تاوە باران ئەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێننەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت (10 بۆ 30 کم لە کاتژمێکرێکدا، بە ئاراستەی باکوری رۆژهەڵات”.
ب ح