مهودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگهیاند، ئێمە لەگەڵ ئەمهریکا دانوستان دەکەین و چووینەتە نێو پرسەکەوە، بەڵام ئیسرائیل هەوڵدەدات دانوستانەکان بشێوێنێت.
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران به تهلهفزیۆنى جهزیرهى راگهیاند “تا ئێستا لەلایەن ئەمهریکاوە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە و دانوستانەکان هەر درێژەی هەیە”.
وتیشی “وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵدان تا دانوستانەکان سەربکەوێت و ئێرانیش پاڵپشتی ئەو رەوتە دەکات، شرۆڤەی ئێمە ئەوەیە کە ناوچەکە بەدوای رێگاچارەیەک بۆ پرسی ئەتۆمی ئێرانە و ئێرانیش هەڵوێستێکی ئەرێنی هەیە، ئێران ئامادەی هاوکاریی لە دانوستانەکانە و ئامانجیش گەییشتن بە رێککەوتنی سازێنەر و سەقامگیرە”.
ئهوهشى خستهڕوو “لە دانوستانەکاندا لەسەر پرسی مووشەکی باس ناکرێت و ئەوە بەشێک لە پرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دێتە ئەژمار”.
ع