ترەمپ وەڵامی ئێرانی دایەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێکتێگەیشتنەکەیان لەگەڵ واشنتۆن ئاشکرایکرد گرنگی بە رێککەوتن نادەن لەگەڵ ئێران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئێران پابەندبوونی خۆی بە لێکتێگەیشتنەکەی ئیسلام ئاباد راگرتووە و ئەوە بەهیچ شێوەیەک بۆ واشنتۆن گرنگ نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجی سەرەکی جەنگەکەیان لەگەڵ ئێران ئەوەیە کە هەرگیز رێگە بە تاران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، کوژرانی سەربازەکانیشیان لە ئوردن لەپێناو وڵاتەکەیاندا بووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئابادی پێشێلکردووە و تارانیش هەموو پابەندییەکانی خۆی راگرتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان