مه‌ودا میدیا-
دەستەی دەستپاکی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند، بەڕێوەبەری بەشی موڵکایەتیی لە شارەوانیی تکریت ده‌ستگیركراوه، ئەوەش بەهۆی بوونی گومانی تێوەگلانی لە یاریپێکردن بە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه‌دا هاتووه “له كاتى ده‌ستگیركردنى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه دەستبه‌سه‌ر چەندین تاپۆ و بەڵگەنامەی خانووبەرە و مامەڵەی گواستنەوەی خاوەنداریه‌تیدا گیراوە”.
باس له‌وه‌شكراو “ئه‌وانه‌ى گیراون لەسەر دۆسیەی یاریپێکردن بە دابەشکردنی زەوی”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا توانراوە دەستبەسەر (94) تاپۆی خانوبەرەدا بگیرێت، لەگەڵ دۆزینەوەی بڕێک پارە بە دینار و دۆلار و بڕێک زێڕ لە ماڵی تۆمەتبارەکەدا”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “تیمەکە دەستیان بەسەر چەندین سەنەدی دیکەی موڵکایەتیی و مامەڵەی تەرخانکردن و گواستنەوەی خاوەنداریه‌تیدا گرتووە، بەپێی یاسا رێکارە یاساییە پێویستەکان بەرانبەر تۆمەتبارەکە گیراونەتەبەر”.
ع