محەمەد حاجی مەحمود: هیچ لایەنێک بیر لە دوو ئیدارەیی ناکاتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان داوایکرد پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە و پەلەبکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاشکرایکرد پێویستە ئەندامانی پەرلەمان بچنە پەرلەمان و مانبگرن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “نزیکەی 20 مانگە پەرلەمان هەڵبژێردراوە بەڵام تاوەکو ئێستا کۆنەبووەتەوە، لە کاتێکدا پێویست بوو ئەندامانی پەرلەمان یاساکانی بەغدا هەڵبوەشێننەوەو یاساکانی تر هەموار بکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی زۆر پێویستە، بەغدا بەو هەموو کەموکوڕییەوە پەرلەمانیان کاراکرد و حکومەتیان پێکهێنا”.

ئەوەشی خستەڕوو “دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت چونکە لە ساڵی 1992وە هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام یەکێتی و پارتی کورسی یەکتریان نەبردووە، هەروەها دوو ئیدارەیی لەدەستی لایەنەکان نییە و ئەمەریکا و بەغدا بودجە و پارەکانیان بۆ هەرێم دەبڕن، بۆیە بیر لە دوو ئیدارەیی ناکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان