مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی كۆبووه‌وه.
كۆبونەوەكەی دەباشان ماوەی 2 كاتژمێری خایاندووەو تێیدا باسی پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كراوەو چەند پێشنیارێك لەوبارەیەوە تاوتوێ كراوە.
بڕیارە سبەینێ لە پیرمام بافڵ جه‌لال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی لەبارەی یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆببێتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ناو حزبه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌كێتیی پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پرسى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ حكومه‌تى هه‌رێم دوو بابه‌تى جیاوازن، پۆستى سه‌رۆك كۆماریش به مافى خۆى ده‌زانێت”.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند “ئەگەر سبەینێ بافڵ جه‌لال تاڵەبانی و بارزانی لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار رێككەوتن بكەن، پەرلەمانی عیراق پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدات”.
ع