مه‌ودا میدیا-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگه‌یاند “ئیسرائیل رێگە نادات ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت”.
ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانى وڵاته‌كه‌ى وتویه‌تى “جا بە رێککەوتن بێت یان بە جەنگ، تا ئەو کاتەی من سەرۆک وەزیران بم، ئێران چەکی ئەتۆمی نابێت”.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد “ئەگەر بزانێت ئێران لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم، ئیسرائیل بەبێ گوێدانە ره‌وتی دانوستاندنە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ واشنتن و دەوڵەتانی عەرەبی، هەنگاوی پێویست دەنێت”.
هه‌فته‌ى رابردوو له‌كاتى سه‌ردانى بۆ ئه‌مه‌ریكا، ناتانیاهۆ كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى گرنگى برده لاى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له‌وانه، به‌هێزكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران بوو.
ع