مهودا میدیا-
سیر یەكێكە لە خۆراكە سودبەخشەكان بۆ تەندروستی، لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەتپارێزێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان، ئەم كاریگەرییانەی لەسەر تەندروستیی هەیە.
- بەهێز ترین چارەسەری سروشتیی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە، کە لە ماوەی نیو کاتژمێردا خانەکانی شێرپەنجە دەکوژێت، دوەم بەهێزترین چارەسەری سروشتیی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بریتیە لە چەکەرەی تۆوی بڕوکلی.
- دژێکی بەهێز بۆ هەوكردنی میکرۆب، ڤایرۆس یا کەڕو، بەتایبەتی هەوكردنی جیوب و هەوكردنی درێژخایەن.
- چارەسەری وەستانی هەناسەدان و پرخەپرخ لە کاتی نوستن بەتایبەتی کە پێش نوستن بخورێت.
- چارەسەری لوت گیران.
- چارەسەری کۆکە و گیرانی بۆریەکانی هەناسە وەکو رەبو.
- چارەسەری هەوكردنی سییەکان.
- ئازارشکێن و چارەسەری کۆڵنج و رەقبوونی ماسولکەکان.
- پەستانی خوێن دەهێنێتە خوارەوە.
- دژی جەڵتەی دڵ و مێشکە و خەستی خوێن کەم دەکاتەوە.
- رێژەی کۆلیستڕۆل و شەکری خوێن دەهێنێتە خوارەوە.
- بۆ نائارامی و دڵەڕاوکێ.
- توانای بەرگریی لەش بەرانبەر بە میکرۆب زیاد دەکات.
- بۆ کردنەوەی گیرانی بۆریەکانی خوێن لە دڵ.
ع