چین و ئەمەریكا لەسەر زۆربەی پرسەكان رێككەوتوون تەنها ئێران و تایوان نەبێت

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەرەو وڵاتەكەی بەڕێكەوت و پێش دەرچوونیشی سەردانەكەی بە باوەڕپێنەكراو ناوبرد، شی جین پینگ، سەرۆكی چین-یش سەردانەكەی بە مێژوویی ناوبرد.

ترەمپ لە سەردانەكەیدا پێش جێهێشتنی چین لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكە سەردانی باخچەی ئیمپراتۆری پێشوویان كرد كە ئێستا نووسینگەكانی پارتی كۆمۆنیستی دەسەڵاتدار و ئەنجومەنی دەوڵەتی تێدایە، ئەو باخچەیەش جێگەیەكی قەدەغەكراوە و كەم كەس دەتوانن بیبینن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ترەمپ و شی باسیان لە تایوان و ئێران و بازرگانی كردووە و لەسەر بەشی زۆری ئەو پرسانە رێككەوتوون كە لە نێوانیاندا تاوتوێ‌ كراوە، بەڵام هێشتا بابەتی ئێران و تایوان ماوەتەوە و ناكۆكییان لە نێوان هەیە لەسەر ئەو بابەتە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان