بودجەی تایبەت بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان تەرخان دەكرێت

مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە داوایان لە حكومەت و پەرلەمان كردووە لە یاسای بودجەی ساڵی 2027 دا بودجەیەكی تایبەت بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان تەرخان بكرێت.

سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند” ئەو سامپڵانەی كە لە رووفاتی گۆڕەبەكۆمەڵەكان و كەسوكاری ئەنفالكراوانیش وەرگیراوە بە ئەمانەتەوە دەمێننەوە تا ئەو كاتەی لەگەڵ یەكتر بەراورد دەكرێن”.

وتیشی” ئەو رووفاتانەی كە لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان دەرهێنراون سەرجەمیان سامپڵیان لێوەرگیراوە، بەڵام تا ئێستا سامپڵی خوێن لە ژمارەیەكی كەمی كەسوكاری ئەنفالكراوان وەرگیراوە، بۆیە پێویست دەكات سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان ئەوانەی تا ئێستا سامپڵیان لێوەرنەگیراوە، لەوانیش وەربگیرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” لە ئێستادا شەش گۆڕی بەكۆمەڵ لە عیراق دەستنیشان كراون بۆئەوەی هەڵبدرێنەوە، بەڵام بەهۆی هەندێك رێكاری پێویستەوە نەتوانراوە هەڵبدرێنەوە”.

باسی لەوەشكرد” بە نوسراوی رەسمی داوایان لە عیراق كردووە بۆئەوەی بودجەیەكی تایبەت لە یاسای بودجەی 2027 تەرخان بكرێت بۆئەوەی سەرجەم گۆڕەبەكۆمەڵەكانی عیراق هەڵبدرێنەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان