مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاشکرایکرد کۆکردنەوەی چەک چەک لەدەستی دەوڵەت داوایەکی رەواو دروستە بۆ سەقامگیریی دامەزراوەکان، سەرکردە شیعییەکان زیاتر پەیوەستن بە کۆکردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت.
قەیس خەزعلی، ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق رایگەیاند “پێشمهرگه له دهستوور و یاساكانی عیراقدا به تهواوهتی دانی پێدانراوه و بهشێكه له سیستمی بهرگریی وڵات، بۆیه ناكرێت هاوتای گرووپه چەکدارەکان باس له كۆنترۆڵكردنی چهكهكانی بكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ سەرکردەیەکی سیاسی قبوڵی ناکات چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت بمێنێتەوە، ئەم پڕۆژەیە مەرجەعییەت داوایکردووە و چوارچێوەی هەماهەنگیش پەسەندی کردووە، بەڵام بوونی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت هۆکاری بابەتی هەبووە کە پەیوەست بووە بە پەلامارەکانی داعشەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ههر ههوڵێك بۆ رووخاندنی دهسهڵات له ئێران تهنها له سنووری ئهو وڵاتهدا نامێنێتهوه و گڕ له تهواوی ناوچهكه بهردهدات، هەروەها عیراق سوورە لەسەر بوونی پەیوەندی باش لەگەڵ دەوروبەری خۆیدا”.
باسی لەوەشکرد “پرسی تەواونەکردنی کابینەی حکومەت و پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیوەندیی بە براکەی ئەوەوە نییە، بەڵام برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان ناکۆکییان لەسەر ئەو پۆستە هەیە”.
ب ح