مهودا میدیا-
وهزارهتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى حكومهتى ههرێم بڵاویكردهوه، به ئامادهبوونى دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوهدانكردنهوه کۆبونەوەیەک تایبەت بە دیزاینکردنی رێڕەوی رێگای دوکان چوارقوڕنەو تونێلی هەیبەت سوڵتان بەرەو کۆیە کرا.
باس لهوهشكراوه “کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دوکان چوارقوڕنە، دیزاینی رێڕەوەکە و پڕۆژەی تونێلی هەیبەت سوڵتان و بەستنەوەی بە رێگای (60)مەتری کۆیەی پێشکەش کرد.
ئهوهش باسكراوه، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ پڕۆژەکە کرا، بڕیاریشە دواتر لە چوارچێوەی راپۆرتێکدا بە لەبەرچاوگرتنی لایەنی تەکنیکی و پێوەرە ئەندازیارییەکان دوای لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندن بڕیاری لەسەر بدرێت.
ع