لێکۆڵینەوە لە تۆمارە دەنگییەکەی د.عەبدوللەتیف دەکرێت

مەودا میدیا-

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و ئەکادیمی، جەخت لەسەر پاراستنی پڕەنسیپەکانی یاسا و شەفافییەت دەکاتەوە لە بەدواداچوون بۆ هەر دەنگۆ یان دۆسیەیەک کە پەیوەندیی بە مامۆستایان یان فەرمانبەرانی زانکۆوە هەبێت.

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە “سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا لەسەر (د.عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان) بڵاوبوونەتەوە، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و بەپێی رێکارە یاسایی و کارگێڕییە بەرکارەکان، رێکاریی پێویستی گرتووەتەبەر و رۆژی پێنجشەممە لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و دەرەنجامی کارەکانی ئەم لیژنە هەرچییەک بێت، بەشێوازێکی شەفاف بۆ رای گشتیی بڵاودەکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم لیژنەیە بە چاودێریی داواکاری گشتیی کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات، لەم سۆنگەیەوە، زانکۆی سلێمانی بە وردی بەدوای دەرخستنی راستییەکاندا دەچێت و پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکە تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بەردەوام دەبێت، هاوكات هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک هەبێت، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی بەرانبەر دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان