ئەمڕۆ تاوەبارانی كورتخایەنی بەهارە بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا-
بەپێی ئەو پێشبینییانەی كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسان، كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەكە كردبوو كۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەبارانی كورتخایەنی بەهارە بەردەوام دەبێت.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە”ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سەنتەری قەزا و ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت و لە سنووری ئیدارەی راپەڕینیش ئەگەری باران بارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراوورد بە ناوچەكانیتر”.

پێشبینی ئەوەشی كردووە كە لە سەنتەری پارێزگای دهۆك و سلێمانی لە كاتەكانی دواینیوەڕۆ نمەباران بەردەوام دەبێت لەگەڵ بوونی هەورەبروسكە لە كاتی بارانبارینەكەدا”.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە” پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراوررد بە پلەكانی دوێنێ بەمشێوەیە:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان