مه‌ودا میدیا
سه‌رۆك كۆمارى ئێران، به‌هۆى ئاگربه‌ستى 14ه رۆژه‌ى وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌مه به‌رهه‌مى خوێنى گه‌شى رابه‌ره.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “راگەیاندنی ئاگربەست بەپێی ئەو بنەما گشتیانەی ئێران مەبەستی بووە، وەک سەرکەوتنێکی گەورە وەسف دەکەین”.
وتیشى “ئەم دەستکەوتە بە بەرهەمی خوێنی رێبەری شەهید خامنەیی مەزنه و قوربانیدانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە لەگەڵ ئامادەیی بەردەوامی گەل لە گۆڕەپانەکاندا، وەک کۆڵەکەی سەرەکی ئەم سەرکەوتنە سیاسیی و سەربازییە تەماشا دەکرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تاران لە هەموو کایەکاندا (دیپلۆماسی، بەرگری، ئامادەیی شەقام) بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاگربه‌ستێكى 14ه رۆژه‌یان راگه‌یاند، ئێران گه‌رووى هورمز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش هێرشه‌كانیان راده‌گرن.
ع