وادەی گەڕانەوەی حاجییان ئاشکرا کرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی ئاشکرایکرد هێڵە ئاسمانییەکە ئامادەکاریی دەکەن بۆ دەستپێکردنی گەشتەکانی گەڕاندنەوەی حاجییان لە سعودییەوە بۆ وڵات.

مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاند “رۆژی دووشەممە (1ی حوزەیران) گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی مەدینە، جددە و تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانە ناوخۆییەکانی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی حاجیان دەستپیدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆی گشتیی ئەو حاجییانەی کە بڕیارە لە رێگەی هێڵە ئاسمانییە نیشتمانییەکانەوە بگەڕێندرێنەوە عیراق نزیکەی 23 هەزار حاجین و دووسبەی یەکەمین کاروانی حاجییان لە سعودییەوە دەگەڕێنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان