سەرما هەڵدەكاتەوە و پلەكانی گەرما 12 پلە نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەپۆلێكی گەرمای لاواز روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات و رۆژی دووشەممەش جارێكیتر سەرما هەڵدەكاتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێكی گەرمای لاواز روودەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و چەق و هەستپێكراوی شەپۆلی گەرماكەش ئەمڕۆ سبەی دەبێت”.

وتیشی” لە بەشێكی ناوچەكانی هەولێر و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەیەكی كاتی هەست بە گەرمای بێزاركەر دەكرێت و ناوچەكانی دیكەش كەشێكی تەواو بەهاریی دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”شەپۆلی گەرماكە كاتییە و لە رۆژی دووشەممە و رۆژانی دواتر سەرما دێتەوەو بارستە هەوای سارد روودەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرما لە رۆژانی دووشەممە تا پێنج شەممە بە رێژەی 9 بۆ 12 پلە نزم دەبنەوە و لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت”.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان