بەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم قبوڵکراو نییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە بە تووندی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات و ، ئەو کردەوانەش ئاسایش و سەقامگیریی عیراق ئاڵۆز دەکات.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند “ەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی هەرێم، بەتایبەت هەریەک لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، کارێکی قبوڵنەکراوە لەلایەن هەر هێز و لایەنێکەوە بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە هەمووان یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن بۆ لەباربردنی هەوڵی ئەوانەی کار بۆ تێکدانی سەقامگیریی و نانەوەی ئاژاوە دەکەن لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عیراق”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم کردەوانە تەنها کەسانی دیاریکراو ناکەنە ئامانج، بەڵکو زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق دەگەیەنن و دەبێتەهۆی لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی لە وڵاتدا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان