سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات

مەودا میدیا-

سوپای پاسداران ئاشکرایکرد دوای زیاتر لە دوو بۆ سێ مانگ لە دانووستان، ئێران و عومان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دیاریکردنی پشکی هەردوو وڵات لە داهاتی گەرووی هورمز.

سوپای پاسداران رایگەیاند “رێککەوتنە پڕۆسەی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەگۆڕێت بۆ سیستمێکی بەڕێوەبردنی هاوبەش و وەرگرتنی باج لە کەشتییە بازرگانییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەرووی هورمز بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و هیچ کەشتییەکی سەربازیی دوژمنی تێدانییە، هیچ کەشتییەک ناتوانێت بەبێ رەزامەندیی و بەڕێوەبردنی ئێران بە گەرووەکەدا تێپەڕ بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا هەوڵی رێگریی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئێران و عومان دەدات، ئەگەر واشنتۆن مەرجەکانیان قبوڵ بکات، دەتوانن لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا گەرووی هورمز بە تەواوی بکەنەوە، بە پێچەوانەوە لەژێر هیچ دۆخێکدا گەرووەکە ناکرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان