مەودا میدیا-
ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری ناحیەی زەڕایەنی سەربە قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات و زیاتر لە 300 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران، خانەنشینان و زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەکرێت.
بورهان رەشید، سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن بە مەودا میدیای راگەیاند “لەم قۆناغەدا 329 پارچە زەوی دابەش دەکرێن، کە 46 زەوییان بۆ زیندانیانی سیاسی تەرخانکراوە، هەروەها 283 پارچە زەوییەکەی تریش دەدرێت بە مامۆستایان، فەرمانبەران و خانەنشینان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەکە بەپێی خاڵبەندیی و بەشێوەیەکی شەفاف و لەرێگەی تیروپشکی دیجیتاڵییەوە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی دادپەروەریی لە دابەشکردنی زەوییەکاندا هەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “دڵنیایی بە مامۆستایان، فەرمانبەران خانەنشینانی سنوورەکە دەدەن کە قۆناغی دووەم و سێیەمی زەوی دابەش دەکەن، هەروەها پرۆسەکەش بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومیی سنوورەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت”.
ب ح