مۆنۆمێنتی ئەنفال لە ناحيەی نەوجولی گەرمیان كرايەوە

مەودا میدیا-

بەئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و خەڵکی دەڤەرەکە، رۆژی 7/4/2026 مۆنۆمێنتی ئەنفال لە ناحیەی نەوجولی گەرمیان کرایەوە. مۆنۆمێنتەکە بە دیزانێکی شایستە و لەسەر رووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە.

لە مەراسیمەکەدا کە رێکخراوەکانی بواری ئەنفال و کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوان رێکیانخستبوو، سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شێخ ئەحمەد حەمەکەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتیان کرد بۆ هاوکارییکردنی دروستکردنی پرۆژەکە. هەروەک رێزلێنانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالی دەڤەری داودە پێشکەشی سالار مەحمود کرا.

جێگەی ئاماژەیە مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێچوونی دروستکردنی پرۆژەکەی دابین کردووە.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان