موجته‌با خامنه‌یی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ دژایه‌تیكردنى ئیسرائیل

مه‌ودا میدیا-

موجتەبا خامنەیی، رابه‌رى باڵاى ئێران له‌ نوێترین په‌یامیدا كه‌ میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند، سیستەمی هەژموونخواز بنکەیەکی سەربازیی بە ناوی “ئیسرائیل” دروستکردووە و ئێرانیش بەهیچ شێوەیەک لە هەڵوێستەکانی بەرامبەر بەو وڵاتە پاشەکشە ناکات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ى موجته‌با هاتووه‌ “دوژمن دوای شکستخواردنی لە گۆڕەپانی جەنگدا، هەوڵی دروستکردنی کەلێنی ناوخۆیی دەدات، ئه‌م پیلانه‌شیان وه‌ك پیلانه‌كان تریان سه‌رناگرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سیستەمی هەژموونخواز درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەوتنمان، سیستەمی هەژمونگەرایی ناتوانێت ئێرانێکی بەهێز و سەربەخۆ قبوڵ بکات”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “سیستەمی هەژمونگەرایی کە نزیکەی هەشتا ساڵ لەمەوبەر پارێزگایەکی بە ناوی ئیسرائیل دامەزراند، ناتوانێت بوونی ئێرانێکی بەهێز و سەربەخۆ، خاوەنی هەموو سوودە پێویستەکان بێت، لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئیسرائیلی گەورەی گوایە و هەڵبەستراو- واتە رۆژهەڵاتی رووباری فورات- قبوڵ بکات و درێغی ناکات لە گرتنەبەری هیچ هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە پێشکەوتنی”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان