دوو کەس دەستگیرکران و کارگەیەکیش درا بە دادگا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد بە تۆمەتی زیانگەیاندن و پیسکردنی سرووشت و ژینگە (دوو) هاوڵاتىیان دەستگیرکردووە و کارگەیەکیش دراوە بە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “لە ئەنجامی دەرچوونە بەردەوامەکانی مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ سنوورەکەیان توانرا هاوڵاتییەک لە چەمی تانجەرۆ بەتۆمەتی پیسکردنى سرووشت و ژینگە دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ئەنجامی رشتنی پاشماوەی کارگەیەک لە شەقامى گشتیى تانجەرۆ هاوڵاتییەک لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەتەوە دەستگیرکراوەو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە، بەوهۆکارە کارگەیەک لە چەمى تانجەرۆ دراوە بە دادگا و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان