مەودا میدیا-
پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە لە چوارچێوەی پلانەکانی واشنتۆن بۆ وشککردنی سەرچاوە دارایییەکانی تاران و رێگری لە هەناردەی نەوتەکەی ئێران نزیکەی پێنج ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
پێگەی ئەکسیۆس رایگەیاند “نزیکەی 31 کەشتی نەوتهەڵگری ئێران کە بڕی 53 ملیۆن بەرمیل نەوتیان تێدایە، لە ئاوەکاندا گیریانخواردووە و ناتوانن بجوڵێن کە بەهاکەی بە چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی گەمارۆ دەریاییەکانەوە ئێران پەنای بردووەتەبەر کەشتییە کۆنەکان و کۆگاکردنی نەوت لە بەرانبەردا شارەزایان رایانگەیاندووە “گەڕانەوەی ئەم کەشتییە کۆنانە نیشانەی پڕبوونی کۆگاکانی نەوتی ئێرانە، چونکە بەهۆی گەمارۆ دەریایییەکانەوە زۆرێک لە کەشتییەکان ناتوانن بارەکانیان بگوازنەوە یان باری نوێ باربکەن، بۆیە ناچارن کەشتییە کۆنەکان وەک کۆگای سەر ئاو بەکاربهێنن”.
ب ح