مه‌ودا میدیا-
تا ئێستا به ته‌واوى چوار به‌شه‌خۆراك دابه‌شكراوه و هێشتا ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى پێنجه‌مى ئه‌مساڵ نه‌كراوه، له كاتێكدا مانگى ئه‌یلوله.
ساڵانى رابردوو بۆ هه‌ر چل رۆژێك به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرا، له ساڵێكدا 9 به‌شه‌خۆراك ده‌درایه هاوڵاتییان، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرێت چوار بۆ پێنج به‌شه‌خۆراك بفه‌وتێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و دابه‌شكردن له‌و چه‌ند مانگه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ خێراتر نه‌كرێت.
لاى خۆیه‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “لە هەموو عیراق دابه‌شكردنى خۆراك بەوشێوەیەو دواكه‌وتنه په‌یوه‌ندیی به عیراقه‌وه هه‌یه نه‌ك ته‌نها هه‌رێم”.
وتیشى “ساڵانی رابردووش هه‌ر به‌و جۆره بووه، ساڵانه هەشت بەشە خۆراک دابەش دەکرێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “به‌غدا هه‌رچى به‌شه‌خۆراك بنێرێت، به‌بێ وه‌ستان ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت له هه‌رێم”.
ع