دوو بازرگانی مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیركردنى دوو بازرگانی مادده‌ى هۆشبه‌رى راگه‌یاند و ده‌ستیشى به‌سه‌ر 35 كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر گرتووه‌.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەستبەسەر بڕی ٣٥،٣٨کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵدا دەگرێت.

لەڕۆژی ٢٠٢٦/٥/٢٥ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی /بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لەچالاکیەدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (٣٥،٣٨) سی وپێنج کیلۆ و سی و هەشت گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵی شل) بگرن و ( ٢ )بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین لەسنووری سلێمانی دەستگیربکەن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان