مه‌ودا میدیا-
تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تتى دارایی هه‌رێم 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
مه‌رجى سه‌ره‌كى به‌غدا بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمه، به‌ڵام هه‌موو مانگێك هه‌رێم ناردنى ئه‌و پاره‌یه دواده‌خات و به‌هۆیه‌وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دواده‌كه‌وێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، په‌یوه‌سته به ناردنى لیستى مووچه بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌غدا له دواى ناردنى 120 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێم، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات”.
له لایه‌كى تره‌وه به‌رپرسێكى حكومى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر تا سبه‌ینێ یان رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، هه‌رێم 120 ملیار دینار بۆ به‌غدا بنێرێت، به‌غدا تا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، هه‌ر دواكه‌وتنێك، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیاتر دواده‌خات.
ع