جێمینای ملیارێك بەكارهێنەری مانگانەی تێپەڕاند

سوندار پیچای بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گوگڵ رایگەیاند” كە كۆمپانیای جێمینی مانگانە یەك ملیار بەكارهێنەری چالاكی تێپەڕاندووە، ئەمەش دوای هەفتەیەك لە داڕشتنەوەی گەورەی بەشی زیرەكی دەستكردی كۆمپانیاكە.

پیچای لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی، “ئەوە خێراترین بەرهەمی ئێمەیە كە تا ئێستا گەشەی كردووە” و چواردەهەمین بەرهەمە كە گەیشتووەتە یەك ملیار بەكارهێنەر.

ئەم بەربەستە گرنگە كە لەلایەن گوگڵەوە بە پشتبەستن بە ژمارەی بەكارهێنەرانی دووانە لە سەرانسەری ئیكۆ سیستەمەكەیدا حیسابی بۆ كراوە، سەركەوتنێكی بەرچاوە بۆ بەشی زیرەكی دەستكردی كۆمپانیاكە.

تا ئێستا گوگڵ مۆدێلی نوێی پێشەنگی خۆی بەناوی Gemini 3.5 Pro بڵاو نەكردووەتەوە كە سەرەتا بڕیار بوو لە مانگی حوزەیران بخرێتە بازاڕەوە. هاوكات ركابەرەكانی مۆدێلی بەهێزتریان خستۆتە بازاڕەوە، بەتایبەتی لە بواری دروستكردنی كۆددا، كە لە ئێستادا پڕداهاتترین لایەنی كەرتەكەیە.
لە عەرەبییەوە، ئەرسەلان پەرۆش

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان